پرۆژه‌ی رووناكی بۆ هاوڵاتیان: له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا پاره نه‌ده‌ن، كاره‌باكه‌تان ده‌بڕین
وێستگەنیوز-
پڕۆژه‌ی ڕوناكی رایگەیاند، هه‌ر هاوبه‌شێكی كاره‌با له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا له‌ڕێگه‌ی ئی-پسوڵه‌وه پاره‌ی كاره‌با نه‌دات، كاره‌باكه‌ی ده‌پچڕێت و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌باش ره‌نگه زیاتر له 24 كاتژمێر بخایه‌نێت.
پڕۆژه‌ی ڕوناكی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پڕۆژه‌ی ڕوناكی هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ده‌بێت پسوڵه‌ی كاره‌با له ماوه‌ی 50 ڕۆژدا بده‌ن.
پڕۆژه‌ی ڕوناكی باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێك كاره‌باكه‌ی پچڕا به‌هۆی پاره‌نه‌دانه‌وه، پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه كاره‌با ته‌نها دوای ئه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ته‌واوی پسوڵه‌ی ڕوناكی بده‌یت، به شێوه‌یه‌كی گشتی تا 24 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌وانه‌یه زیاتر بخایه‌نێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پاره‌كه له ڕێگه‌ی كارمه‌ندی كۆكهرهوهوه درابێت، ئه‌وا پڕۆسه‌كه كاتێكی زیاتر ده‌خایه‌نێت".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "50 ڕۆژی ماوه‌ی پاره‌دان له ڕێكه‌وتی ده‌رچونی پسوڵه‌كه له‌سه‌ر سه‌كۆی ئی پسوڵه ده‌ستپێده‌كات، نه‌وه‌ك له ڕێكه‌وتی گه‌یشتنی پسوڵه‌ی كاغه‌زی، بۆیه هاوبه‌شان هان ده‌ده‌ین له‌وه‌ی مانگانه سه‌یری پسوڵهكانیان بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئی-پسوڵه‌وه".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌ی پسوڵهكهیان ناده‌ن ڕێكاری پاره‌دانی 50 ڕۆژه‌ییان له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت و كاره‌باكه‌یان ده‌پچڕێت، نوێترین پسوڵه‌ی كاره‌با ئێستا بۆ زۆربه‌ی هاوبه‌شانی كاره‌با له ئی-پسوڵه به‌رده‌سته".
دەشڵێت، "بۆئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی ئاگاداربكرێته‌وه ده‌رباره‌ی ده‌رچون و زانیارییه‌كانی پسوڵهكانت، ئه‌وا پێویسته یهكهكهت تۆمار بكه‌یت له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕوناكی".
PM:05:09:26/10/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت