پەرلەمانتارێك بۆ وێستگەنیوز: عێراق هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ توركیا راگرتووە
وێستگهنیوز
– محەمەد فاتیح
ئەندامێکی
لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەناردەکردنی
نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا راگرتووە، ئەوەش بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم بە رادەستکردنی
ئەو بڕە نەوتەی کە لە یاسای بودجەدا دیاری کراوە.
غالب
محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ وێستگەنیوز ئاشکرای کرد، بەپێی مادەی 10ـی بودجەی گشتیی عێراق، پێویستە هەرێمی
کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، بەڵام
هەرێم رایگەیاندووە کە توانای رادەستکردنی ئەو رێژەیەی نییە.
ئاماژەی بەوەش دا، حکومەتی عێراق بۆی دەرکەوتووە کە لە
ماوەی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە تەنها 93 هەزار بەرمیل نەوتی رادەست کردووە و چارەنووسی بڕە نەوتەکەی تری
دیار نییە، بەو هۆیەوەش کێشەی نێوان هەردوو لایەن هێشتا چارەسەر نەکراوە.
لە کۆتاییدا، ئەو پەرلەمانتارە جەختی کردەوە، ئەم کێشانە
کاریگەریی نەرێنییان لەسەر بودجە و جێبەجێکردنی بڕگەكانی دەبێت، لەوانەش
نوێکردنەوەی گرێبەستەکان و دامەزراندنی 140هەزار کەس و هۆشداری دا، کە تاوەکو هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکان نەبێت،
هیچ کام لەو مادانە جێبەجێ ناکرێن.
PM:09:36:25/10/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت