شاندێکی بەغدا و هەولێر لەسەر خشتەیەکی کاتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان رێککەوتن
وێستگەنیوز-
شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی لە دهۆک لەگەڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لەسەر دانانی خشتەیەکی کاتی بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و کەرتی وزە رێککەوتن، لە کاتێکدا شاندەکەی هەرێم
تەنیا لە تیمی پارتی پێکهاتبوو.
بەپێی راگەیەندراوێکی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق،
شاندێکی بەغدا کە بە سەرۆکایەتیی خۆی و بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و کارەبا
بووە، لە شاری دهۆک لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رێگاکانی چارەسەرکردنی کێشە
هەڵپەسێردراوەکانی کەرتی وزە، میکانیزمەکانی
هەناردەکردن و بەبازاڕکردنی نەوت،
بەڕێوەبردنی داهات، وە یەکخستنی دیدگاکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی سامانی نەوت لە
چوارچێوەی دەستوور و یاسادا کرا.
دەشڵێت، لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر دانانی
خشتەیەکی کاتیی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی ئاریشەکان و چاودێریکردنی بەردەوامی
جێبەجێکردنیان، بە مەبەستی بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر
بابەتە ستراتیژییەکان.
هاوکات، بەپێی زانیاری و وێنەکانی کۆبوونەوەکە، تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کە لە وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتبوو، تەنیا تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان
بوون و هیچ ئەندامێکی یەکێتی و گۆڕان یان لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە حکومەت لە
کۆبوونەوەکەدا ئامادە نەبوون.
PM:08:06:25/10/2026
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت