بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە 72 هەزار هاووڵاتی لە هەولێر بێ کارەبان

‌

وێستگەنیوز-


نزیکەی72 هەزار هاووڵاتی لە 10گەڕەکی شاری هەولێر رووبەڕووی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە، ئەوەش بەهۆی زیانگەیشتن بە12 کێبڵی پاڵەپەستۆی بەرز و دروستبوونی کێشەی تەکنیکی لە وێستگەی نووسەران، لەکاتێکدا وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت تیمەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام لە هەوڵدان بۆ چاککردنەوەی.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمەکانیان شەو و رۆژ بە بەردەوامی کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی وێستگەی کارەبای نووسەران لە سەنتەری شاری هەولێر، سەرباری ئەوەی لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا زۆربەی ئاریشەکان چارەسەر کرابوون، بەڵام شەوی رابردوو کێشەی تەکنیکیی نوێ لە وێستگەکەدا سەریهەڵداوەتەوە.

پچڕانی کارەبا لە رۆژی19ـیئەم مانگەوە دەستی پێکرد، کاتێک 12کێبڵی کارەبای 132کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی چاککردنەوە و شارستانیدا زیانیان بەرکەوت، بەو هۆیەشەوە رێکخستنی کارەبا لە وێستگەکانی نووسەران و پارک وەستا.

بەهۆی پچڕانی کارەبای ئەو وێستگەیەوە، هەریەک لە گەڕەکەکانی (نووسەران، حاکماوە، تەیراوە، بەشێکی بەختیاری، سەڵاحەددین، ئاری، تاوەرەکانی گوڵان، پڕۆژەی کواترۆ، سکای تاوەر و بۆلیڤارد) بێ کارەبا بوون،لە بەرامبەردا، وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی ناوچەکە کە هەوڵەکانیان بەردەوامن تاوەکو دۆخەکە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.


PM:04:50:25/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو