سەعدی ئەحمەد پیرە: هاووڵاتییان گلەییان لە دابەشکردنی داهات هەیە
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هۆشداری دەدات لە هەوڵی هەندێک لایەن لە بەغدا بۆ قۆستنەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی هەرێم، هاوکات جەخت لە پێویستیی پاراستنی قەوارەی هەرێم و چاککردنی دۆخی دابەشکردنی داهات دەکاتەوە.
لە میانی بەڕێوەچوونی پانێڵی "پێگە و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان" لە چوارەمین دیداری گوڵەخانە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، لە ئێستادا هاووڵاتییان گلەیی و نیگەرانییان لە بوونی نادادپەروەری لە پرۆسەی دابەشکردنی داهاتدا هەیە
.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەبارەت بە هەڵوێستی هەندێک لایەنی عێراقی بەرامبەر هەرێم، ناوبراو ئاشکرای کرد کە هەندێک لایەن لە بەغدا دەیانەوێت کێشە ناوخۆییەکانی ئێمە بقۆزنەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا پێویستە سەرجەم لایەنەکان هەوڵ بدەن قەوارە و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزن.
سەبارەت بە پرسی یەکڕیزیی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان، سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتی داوای کردبوو لایەنە کوردییەکان لە کەرکووک خاوەنی یەک لیستی هاوبەش بن. هاوکات لە کۆتایی پەیامەکەیدا تیشکی خستەسەر دۆخی ناوچەکە و بە پێویستی زانی کە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا زیاتر بەهێز بکات.
AM:11:34:24/10/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت