هەردی سەڵاح پەرلەمانتاری کوردستان: پێویستە بەغدا تەنیا مووچە بنێرێت نەک بەشەبودجەی هەرێم

‌

وێستگەنیوز-

پەرلەمانتارێکی کوردستان داوا لە نوێنەران دەکات هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە دەستپێبکەن بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق تەنیا مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و بەشەبودجە نەداتە حکومەتی هەرێم، بەهۆی ئەوەی کابینەی ئێستا ماوەبەسەرچووە.


هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری کوردستان، داواکارییەکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کردووە بۆ ئەوەی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ دەستپێبکەن و دواتر بەرزبکرێتەوە بۆ پەرلەمانی عێراق.

ئامانجی ئەم هەڵمەتە وەک ئەو پەرلەمانتارە باسی لێوە کردووە، بۆ ئەوەیە کە بەغدا لەمەودوا تەنیا مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات و بنێرێت، هەروەها لە یاسای بودجەدا هیچ مامەڵەیەکی دیکەی دارایی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکات.

سەبارەت بە هۆکاری ئەم جۆرە داواکارییە، هەردی سەڵاح هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە کابینەی ئێستای حکومەتی هەرێم ماوەبەسەرچووە و پەرلەمانی کوردستانیش لە کار خراوە و هیچ چاودێرییەک نەماوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردووەتەوە و دەڵێت: نابێت جگە لە مووچە، بەشەبودجە بدرێتە حکومەتێک کە بەبێ چاودێریی پەرلەمان و بەبێ لێپرسینەوە، بە میزاجی خۆی مامەڵە بە پارەی خەڵکەوە بکات.


PM:06:47:23/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت