هۆشداری دەدرێت؛ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لە
درەنگانی ئەمشەو و بۆ کاتی بەرەبەیان، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەبروسکە
زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سبەی پێنجشەممەش کەشوهەوا ئاسایی
دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەڤاڵ سەدیق
گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی، پێشبینی دەکرێت بارستەهەورێکی زەبەلاح و چڕی باراناوی کە
هەڵگری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێزە، لە درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە 21/10/2026ەوە دەست پێ بکات.
روونیشی کردەوە، سەرەتا بارانبارینەکە
لە باشووری پارێزگای موسڵ، هەولێر و کەرکوکەوە دەست پێ دەکات و پاشان دەکشێتەوە بۆ
کۆیە، ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، راپەڕین و سۆران، لە
کاتێکدا لە دهۆک و زاخۆ ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا، سبەی پێنجشەممە
کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت و کەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
ئاسایی دەبێتەوە، تەنیا لە هەندێک ناوچەی شاخاویی سنووریدا نەبێت کە ئەگەری بڕێکی
کەم بارانبارین تێیدا دەبێت.
دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە کاریگەریی ئەم
شەپۆلە کۆتایی دێت و کەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی
دەبێتەوە، تەنها لە هەندێک ناوچەی شاخاویی سنووریدا نەبێت کە ئەگەری بڕێکی کەم
بارانبارین تێیدا دەبێت.
PM:09:33:21/10/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت