سلێمانی؛ سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

‌

وێستگەنیوز-


مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرد، کە لە ناوچە جیاوازەکاندا چەندین تاوانی دزینیان ئەنجامداوە و فەرمانی دەستگیرکردنیان لە چەند بنکەیەکی پۆلیسدا هەبووە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی زەڕایەن لە رووداوێکی دزی، بە بڕیاری دادوەر و بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی عەربەت، لە هەمان شەودا یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ش، ڕ، ع) دەستگیرکرا.

دەشڵێت، لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی هێزە ئەمنییەکاندا، دوو تۆمەتباری دیکە بە ناوەکانی (ڕ، س، ع) و (ڕ، ت، ی) لە شاری سلێمانی دۆزرانەوە و دەستگیر کرا، تۆمەتبارەکان لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەدا نا کە چەندین ماتۆڕسکیلیان دزیوە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (31/443) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.


PM:08:15:21/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت