داواکاری گشتی: بڵاوکردنەوەی پێشوەختەی ناسنامەی تۆمەتباران لە راگەیاندنەکاندا قەدەغە بکەن
وێستگەنیوز-
داواکاری گشتیی هەرێم ڕێکاری توند بەرامبەر ئەو کەناڵ و دەزگایانەی ڕاگەیاندن دەگرێتەبەر کە پێشوەختە دۆسیە دادوەرییەکان لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاودەکەنەوە و ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا دەکەن.
داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە کردووە کە چەندین جار کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەبێ ڕەچاوکردنی دەستوور و یاساکان، دۆسیە دادوەرییەکان و وێنەی تۆمەتباران لەسەر شاشەکان و سۆشیال میدیا بڵاودەکەنەوە پێش ئەوەی لایەنی لێکۆڵینەوە کارەکانی تەواو بکات.
لە کۆتایی نووسراوەکەدا داوا لە لایەنی پەیوەندیدار کراوە کە کاری چاودێریکردنی یاسایی بوونی ڕێکارەکان بگرنەبەر و ئاگاداری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بکەنەوە بۆ ڕاگرتنی سەرپێچییەکان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی ئەو کەناڵانەی بەردەوام دەبن لەسەر سەرپێچیکردن.
PM:05:13:21/10/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت