بزووتنەوەی نوجەبا: بەشداری لە پرۆسەی سیاسی ناکەین و چەکیش رادەست ناکەین

‌

وێستگەنیوز-

عەبدولقادر کەربەلایی بەڕێوەبەری سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبا جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی بزووتنەوەکەی دەکاتەوە لە رەتکردنەوەی بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و دەستبەرداربوون لە چەک
.

لە راگەیەندراوێکدا، کەربەلایی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندنەوە بڵاوکرابوونەوە و دووپاتیکردەوە، بڕیاری بەشدارینەکردنیان لە پرۆسەی سیاسی نەگۆڕە و مانەوەیان لەناو خەڵکدا هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی دەنگی ئەوان بن لە داواکردنی مافەکانیان و هاوبەشی خەمەکانیان بن.

سەبارەت بە دۆسیەی چەکیش، رایگەیاند، لە زمان و ئەدەبیاتی بزووتنەوەکەیاندا هیچ واتایەک بۆ دەستەواژەکانی (رادەستکردن یان داماڵینی) چەک بوونی نییە، لە کۆتاییشدا هیوای خواست عێراق ببێتە وڵاتێکی گەشەسەندوو، خاوەن سەروەریی تەواو و دوور لە گەندەڵی.


PM:05:03:21/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت