مهسعود بارزانی: بەشێک نەبوویم لە ئاڵۆزییەکان و بەشێکیش نابین لە ململانێ و کێشەکان
وێستگەنیوز-
مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی رایگهیاند، سیاسەتی ئهوان "هەر لەسەرەتاوە روون و ئاشکرابووە و ئێمە بەشێک نەبوین لە ئاڵۆزییەکان و بەشێکیش نابین لە ململانێ و کێشەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پێمان باشە هەمولایەک بە گفتوگۆ و دیالۆگ و ڕێگەی دیپلۆماسی کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
ئهمڕۆ چوارشهممه، بهگوێرهی راگهیهندراوێكی بارهگای بارزانی، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەەریکا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە گوێندەلن وێندی گرین، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەیبو، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی عێراق.
لایخۆیەوە مهسعود بارزانی باسی لهوهكردوه، لەسەر بنەمای دەستور و پڕەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق ڕێکخستوهتەوە، ئەگەر حکومەتەکانی پێشووتری عێراق پابەندی ئەم بنەمایانە بونایە دەستکەوتی زۆر زیاتر بۆ عێراق و هەمو پێکهاتەکان بە گشتی دەهاتنەدی.
ئاماژهی بهوهشكردوه، پشتیوانی لە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق دەکەن لەچوارچێوەی دەستور و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کە لە دەستوردا هاتون، هەروەها جەختی لە پشتیوانیکردنی پێکهاتەکانی کوردستان بە تایبەت خوشک و برایانی کریستیان لەسەر بنەمای ڕێز و مافی دەستوری و شەڕاکەتیان کردەوە.
مهسعود بارزانی وتویهتی، "دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن"، ههروهها ئاماژەی بە بایەخی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کرد بۆ ئەوەی خوشک و برایانی کریستیان ئیرادەی خۆیان لای خۆیان بێت و کەس لە جێگەی ئەوان بڕیار نەدات.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، لە درێژەی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە کرا و بارزانی جەختی لەوەکردەوە، كه "سیاسەتی ئێمە هەر لەسەرەتاوە ڕون و ئاشکرابوە و ئێمە بەشێک نەبوین لە ئاڵۆزییەکان و بەشێکیش نابین لە ململانێ و کێشەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پێمان باشە هەمو لایەک بە گفتوگۆ و دیالۆگ و ڕێگەی دیپلۆماسی کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، شاندی ئەمریکی پابەندیی خۆیان بەرانبەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە و وتی، "کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بەمانای کۆتاییهاتنی پابەندیی ئەمریکا بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان و عێراق نییە".
PM:02:57:21/10/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت