قوباد تاڵەبانی تەواوی رێکار و خەرجی گەڕاندنەوەی تەرمی سێ منداڵە خنکاوەکە دەگرێتە ئەستۆ

‌

وێستگەنیوز- 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تەواوی ڕێکار و خەرجییەکانی هێنانەوەی تەرمی ئەو سێ منداڵە دەگرێتە ئەستۆ، کە بەم دواییە لە دەریای ئیجەدا خنکان.

باوکی ئەو سێ منداڵەی کە لە دەریای ئیجە خنکان رایگەیاند: هەر لە رۆژی یەکەمی روودانی ئەو کارەساتەی بەسەریاندا هاتووە، قوباد تاڵەبانی هاوبەشی خەمەکانیان بووە و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دۆخەکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستاش لەسەر ئەرک و دەستپێشخەریی قوباد تاڵەبانی تەرمی هەر سێ منداڵەکەم دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاکی هەرێمی کوردستان و زۆر سوپاسی دەکەین.

هاوکات هەر لەسەر ئەرکی جێگری سەرۆک وەزیران سێ ڕۆژە کەسوکاری ئەم منداڵانە نێردراون بۆ تورکیا تاکو هاوکاری دایک و باوکیان بن لە دڵنەوایی و دۆزینەوەی تەرمەکان.


PM:01:44:20/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت