لە نەخۆشخانەی هیوا میوانخانەیەک بۆ تووشبووان و هاوەڵی نەخۆشی شێرپەنجە دروست دەکرێت

‌

وێستگەنیوز-


بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، بە مەبەستی خزمەتکردنی ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سلێمانی و شارەکانی عێراقەوە روودەکەنە نەخۆشخانەکە و پێویستیان بە مانەوە دەبێت، میوانخانەیەکی تایبەت لە نزیک نەخۆشخانەکە دروست دەکرێت، بەمەش نەخۆشخانەی هیوا دەبێتە یەکەم سەنتەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە خاوەنی ئەم خزمەتگوزارییە بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتیی بەرپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، و خێرخوا (حاجی کاروان گرانجان و پەیوەند کاروان) بەڕێوەچوو، کە تێیدا بڕیاردرا پرۆژەکە لەسەر ئەستۆی ئەو خێرخوازانە و لەژێر سەرپەرشتیی بەشی ئەندازیاریی تەندروستیی سلێمانی جێبەجێ بکرێت.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ پرۆژەکە دەربڕی و بڕیاریدا تەواوی کارە کارگێڕی و ئیداری و یاساییەکانی پرۆژەکە لە رێگەی بەشی یاسایی نوسینگەکەیانەوە ئاسانکاری و جێبەجێ بکرێن.


PM:08:21:19/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو