پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر دابەزێت

‌

وێستگەنیوز-


بەرپرسانی نەوت و کانزاکانی هەولێر و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکان رایانگەیاند، بەهۆی دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بۆرسەدا، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا نرخی هەردوو جۆری بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە بەنزینخانەکانی هەولێردا دابەزێت.

بەپێی وتەی بەرپرسی لیژنەی پشکنین لە نەوت و کانزاکانی هەولێر، دوای ئەوەی نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بۆرسەدا بۆ 1020 دینار دابەزی، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی لە بەنزینخانەکاندا بێتە خوارەوە بۆ 1100 دینار بۆ هەر لیترێک.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە بنەڕەتدا لە بەنزینی نۆرماڵەوە دروست دەکرێن، دابەزینی نرخی نۆرماڵ راستەوخۆ کارگەریی لەسەر دابەزاندنی نرخی ئەو دوو جۆرەی دیکەش دەبێت.

لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر جەختی کردەوە، لە گفتوگۆدان لەگەڵ خاوەن بەنزینخانەکان بۆ دیاریکردنی نرخە نوێیەکان، لە کاتێکدا پێشتر نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەندێک بەنزینخانە گەشتبووە 1375 دینار.


PM:07:30:19/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو