لێخۆشبوون بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناكی كرا

‌

وێستگەنیوز-

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش ڕووناكی كردووە لەڕێگەی هەڵمەتی داشكاندنەوە. 

وەزارەتەكە رایگەیاند، ئەمڕۆ، زیاتر لە 70%ی هەموو هاوبەشانی كارەبا لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان هیچ قەرزێكی پێش ڕووناكی لەسەر نییە، قەرزی پێش ڕووناكی بۆ ئەو هاوبەشانی قەرزییان لەسەر ماوە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەكرێتە قیستی درێژخایەن، وەك پێشووتر بڵاوكرابووەوە.

خشتە: پووختەی هەڵمەتی داشكاندنی قەرزی پێش ڕووناكی

مانگی ئاب:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 409,486
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 140.91
بڕی كۆكراوە (ملیار دینار): 163.64

مانگی ئەیلوول:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 371,373
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 169.95
بڕی كۆكراوە (ملیار دینار): 216.79

مانگی تشرینی یەكەم:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 170,239
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 92.27
بڕی كۆكراوە (ملیار دینار): 120.18

كۆی گشتی:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 951,098
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 403.13
بڕی كۆكراوە (ملیار دینار): 500.61

داهاتی كۆكراوە، بە داهاتی پڕۆژەی ڕووناكیشەوە، سوودیان لێوەرگیراوە بۆ پڕكردنەوەی بەشێكی خەرجییەكانی سێكتەری كارەبا كە ئێستە بڕەكەی زیاترە لە 350 ملیار دینار لە مانگێكدا.

تا ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی.


PM:05:38:19/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو