پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

‌

وێستگەنیوز-

 

لە سبەینێ دووشەممەوە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق (3تا 4) پلەی سیلیزی دادەبەزن.

کەشناس هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی رایگەیاند، پاشەکشەی ئەو بەرزە پەستانەی لە چەند رۆژی رابردوودا کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین هەبوو، رێگە خۆش دەکات بۆ هاتنی کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر و باشتربوونی دۆخی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکاندا.

دەشڵێت، بەپێی پێشبینییەکان، لە رۆژی سێشەممەوە بەهۆی هاتنی شێی خولگەیی ناسەقامگیری بۆ کەشوهەوا دەگەڕێتەوە، هەروەها لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینە زیاتر و چڕتر دەبێتەوە.


PM:08:03:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت