شەوی رابردوو بە 2 درۆن هێرش کرایە سەر دۆڵی ئالانە لە سۆران

‌

وێستگەنیوز-

شەوی رابردووی شەممە لە دەوروبەری کاتژمێر 11:00، بە 2 درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر دۆڵی ئالانە لە سنووری ئیدارەی سۆران.


هێرشەکە بە دیاریکراوی کەمپی بالیسانی کردووەتە ئامانج کە کەسوکاری پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی لێ نیشتەجێن و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە درۆنەکان بە خاڵێکی چاودێریی کەمپەکەوە تەقیوەتەوە و درۆنی دووەمیش راستەوخۆ لە نێو ماڵە مەدەنییەکاندا کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان و تەقینەوەیان ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە نێو سەرجەم خێزان و دانیشتووانی ناوچەکەدا دروست کردووە.


AM:08:22:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت