راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە لەبارەی ناردنی رێژەی مووچە لە بەغداوە لە 12 ساڵی رابردوودا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا (2014 تا 2025)، حکومەتی فیدراڵ تێکڕا تەنیا رێژەی 4.2% بودجەی گشتیی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان
ناردووە، لە کاتێکدا بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی دانیشتووان و داتاکانی وەزارەتی
پلاندانانی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، پشکی راستەقینەی هەرێم دەکاتە14.14%.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، کە ئەمڕۆ شەممە (17ـی تشرینی یەکەمی 2026) بڵاوکراوەتەوە، لەجیاتی رێژەکانی 17% و 12.67%ـی دیاریکراو، کۆی پارەی تەمویلکراو لەلایەن بەغداوە
بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لەو 12 ساڵەدا تەنیا 41 ترلیۆن و 42 ملیار دینار بووە، کە ئەم بڕە بەس بووە بۆ
تەمویلکردنی نزیکەی 46 مووچەی فەرمانبەران و
سوودمەندانی هەرێم لە کۆی ١٤٤ مووچە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ساڵانی 2014، 2020 و 2022، حوومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای
بودجەوە، پارەی تەمویلکراوی بۆ هەرێمی کوردستان وەک قەرز هەژمار کردووە تا دواتر
لە پشکی هەرێم ببڕدرێتەوە.
PM:06:56:17/10/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت