بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت
وێستگەنیوز-
ئەو جوتیارانەی بۆ وەرزی 2025 گەنمیان رادەست کردووە، دەتوانن سبەینێ سەردانی هۆبەی ژمێریاری سایلۆی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئاگاداری سەرجەم ئەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان رادەست بە سایلوی سلێمانی کردووە، سبەینێ یەکشەمە 18ـی 10ـی 2026، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
سایلۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت یاخود کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی دادنوسی پێبێت و ئەگەر بریکار نامەکەیان ساڵی بەسەرا تێپەڕی بوو پێویستە تازە کرابێتەوە، هەروەها پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانی پێبێت.
PM:02:36:17/10/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت