دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵمەتێکی نیشتمانی دژی ماددە هۆشبەرەکان و توندڕەوی لە هەڵەبجە رادەگەیەنێت

‌

وێستگەنیوز-


دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەممە مەراسیمێکی فەرمی لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ راگەیاندنی هەڵمەتێکی نیشتمانیی فراوان دژی ماددە هۆشبەرەکان و هزری توندڕەوی و بۆ بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیان ئەنجام دەدات.

بەپێی ئاگاداریی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە ئاراستەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە، مەراسیمەکە سبەینێ شەممە لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تا 12:30ـیپاش نیوەڕۆ، لە هۆڵی روانگە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.

دەشڵێت، ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هزری توندڕەوییە، لەگەڵ پەرەپێدان و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کۆمەڵگەدا، و لەو چوارچێوەیەشدا داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن کراوە بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییەکە ئامادەبن.


PM:10:16:16/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو