شارەزایەكی دەستووری: بەبێ رەزامەندی هاونیشتیمانیان، عێراق ناتوانێت بڕگەكانی دەستوور تایبەت بە هەرێم هەمواربكاتەوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شارەزایەكی دەستووری و یاسایی ئاشكرای كرد، دەسەڵاتدارانی عێراق ناتوانن بەبێ رەزامەندی هاونیشتیمانیان ئەو بڕگانەی دەستووری عێراق هەمواربكەنەوە كە پەیوەستە بە هەرێمی كوردستانەوە.
ئازاد دۆسكی، پارێزەر و شارەزای دەستووری و یاسایی تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بەپێی مادەی 126 و 142ـی دەستووری عێراق داواكارییەكەی فائق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق پێویستی بە رەزامەندی سێ بەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و راپرسی گەلی عێراق هەیە لەگەڵ پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە.
ئەو شارەزایە لە بواری دەستوور و یاسا باسی لەوەشكرد بۆ وێستگەنیوز، بەهیچ جۆرێك نابێت بەشی یەكەمی دەستوور بكرێت كە پەیوەستە بە ماف و ئازادییەكانەوە و هەر هەموارێك لە دەستووری عێراق بكرێت كە پەوەست بێت بە بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستانەوە پێویستی بە رەزامەندی پەرلەمانی كوردستان و راپرسی هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەكدا داوای كردووە پێداچوونەوە بە دەستووری عێراق بكرێت و هەندێك لە بڕگەكانی هەمواربكرێتەوە.
PM:07:30:16/10/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت