هەژماری من روونکردنەوە لەبارەی دورخستنەوەی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی دەدات

‌

وێستگەنیوز-


 

دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی خستە ناو لیستی سزاکانییەوە، پڕۆژەی هەژماری من روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دڵنیایی دا، کە ئەم بڕیارە هیچ پەیوەندییەکی بە سوودمەندانی پڕۆژەکەوە نییە و زیاتر لە ساڵێکە ئەو بانکە لە پڕۆژەکە دوور خراوەتەوە.

دەشڵێت، لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2025ەوە لە هەنگاوێکی پێشوەختەدا، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەی هەژماری من دوورخراوەتەوە و سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی پێشتر لەو بانکە هەژماریان هەبوو، بۆ سەر بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی دیکە گواستراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، ئامانج لەو هەنگاوە پاراستنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بووە، تاوەکو بەردەوام بن لە ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکانیان بە دۆلاری ئەمریکی و بەکارهێنانی کارتە بانکییەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەبێ هیچ ئاستەنگێک.

لە کۆتاییدا، هەژماری من جەختی کردەوە، ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ حەوت بانکی فەرمی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، کە سەرجەمیان بە تەواوی پابەندی رێسا و ڕێنمایی و یاساکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانن.


PM:06:03:16/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت