بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد
وێستگەنیوز-
بانکی ناوەندیی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، سیستەمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی دۆلار بەسەر گەشتیاراندا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی ئەو رێنماییانە مانگانە بڕی دوو هەزار دۆلار بە گەشتیاران دەدرێت و پرۆسەکەش لە ساڵێکدا شەش جار دووبارە دەبێتەوە.
بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە نوێیە لە ڕۆژی یەکشەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە فەرمی دەست پێدەکات.
ئامانج لەم هەنگاوە، ڕێکخستنەوەی پرۆسەی پێدانی دراوی بیانییە بە شێوازێک کە مسۆگەر بکات دراوەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی مەرج و ڕێنماییە پێشوەختەکان دەگاتە دەست سوودمەندان.
PM:10:42:15/10/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت