لە دەریای ئیجە سێ منداڵی دایکێکی سلێمانی خنکان
وێستگەنیوز –
لە ڕووداوێکی وەرگەڕانی بەلەمی کۆچبەراندا لە دەریای ئیجە، سێ منداڵی خێزانێکی خەڵکی سلێمانی خنکان و دایک و باوکیان ڕزگارکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـەی تشرینی یەکەمی 2026، ڕۆژنامەنووس هەڵگورد عومەر بڵاویکردەوە، لە دەریای ئیجە سێ منداڵی خێزانێکی خەڵکی سلێمانی خنکان، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمی کۆچبەرانەوە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بەرەو کەناراوەکانی یۆنان، ڕووداوەکە ڕوویدا.
رووداوەکە کاتێک ڕوویدا کە خێزانەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ 13 کەسی تردا هەوڵی پەڕینەوەیان داوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی کەشوهەوا و باوبۆرانەوە، بەلەمەکەیان کون بووە و وەرگەڕاوە.
دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی جەندرمەی تورکیا توانیویانە دایک و باوکی منداڵەکان و ژمارەیەک لە کۆچبەرانی دیکە ڕزگار بکەن و بیانگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام تا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکاندا بەردەوامە و نەدۆزراونەتەوە.
AM:10:10:15/10/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت