شەپۆلێکی بارانبارین و ناسەقامگیر روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
وێستگەنیوز-
شەپۆلێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ناوچەکانی عێراق و
هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ئێستادا لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە دەرکەوتووە،
کە هەوری خۆڵەمیشی دێتە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای موسڵ و ئەنبار و بارانبارین
لە بەشێک لەو ناوچانە دەستی پێ کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی کەشوهەوا، لە کاتەکانی ئێوارەی
ئەمڕۆ چوارشەممە و بۆ درەنگانی ئەمشەو، هەوری چڕی باراناوی لە سەرجەم ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان دروست دەبێت، بە جۆرێک کە باران و هەورەبروسکە بەشێکی زۆر لە
ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بڕ
و جۆری بارانبارینەکە بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافی و تۆبۆگرافی دەگۆڕێت، لە ناوچە
شاخاوییەکان بڕی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت و ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند
هەیە.
جێگەی
ئاماژەیە، کاریگەریی ئەم کەشە ناسەقامگیرە بە پچڕ پچڕی لە رۆژانی پێنجشەممە و
هەینی و شەممەدا بەردەوام دەبێت.
PM:10:57:14/10/2026
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت