نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم: پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت
وێستگەنیوز-
لە
کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گویندەلن
گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، جەختیان لە گرنگیی تەباییی
ناوخۆیی و پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی
کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە (14ـی تشرینی یەکەمی 2026)،
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کرد و لە دیدارەکەدا
پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی هەرێمی
کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
بەپێی راگەیەنراوی
فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێم، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی سەقامگیری،
هەروەها دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی
گفتوگۆکانی نێوانیان بوو.
PM:06:34:14/10/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت