وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی گومرکی بۆ هێلکە و گۆشت دەرکرد

‌

وێستگەنیوز-


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە فەرمی بڕیاریدا دەرگای هاوردەکردن بۆ بەرهەمەکانی (پەتاتە، تەماتە و پیاز) بکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا جەختی لەسەر بەردەوامیی راگرتنی وەرگرتنی پێناسی گومرکی و باج لەسەر هێلکە و مریشک و گۆشتی هاوردەکراو کردەوە.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە پێناو راگرتنی هاوسەنگی بازاڕ، وە دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە بنەڕەتییەکان بە نرخێکی گونجاو بۆ هاووڵاتییان و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕدا دراوە.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ دوای بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دێت، کە تێیدا بڕیاردرا سەرجەم ماددە خۆراکییەکان و دەرمانە هاوردەکراوەکان لە پێناسی گومرکی ببەخشرێن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و رەخساندنی ئاسانکاریی پێویست بۆ دابینکردنی کاڵا و خۆراکی سەرەکی لە بازاڕدا.


PM:04:48:14/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو