ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە و دامەزراندن
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ڕێژەی ڕاستەقینەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان 14.14% دەیێت ببێتە بنەمای دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدڕاڵدا.
هەروەها پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەندکرد، سەبارەت بە لێخۆشبون لە تەواوی سزاکانی دواکەوتن لە پێدانی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە مەرجێک لە ماوەی (90) ڕۆژی کاردا، تەواوی قەرزە کەڵەکەبوەکانیان بدەنەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی کۆبوەوە و دوا پێشهات و ئەنجامەکانی دانوستانەکانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ، سەبارەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئامادەکردنی ڕەشنوسی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی 2027 خرایە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەم بارەیەوە، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم، ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەنجامی کۆبونەوەکانی ئەم دواییە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و ئەو دەق و پێشنیارانەی تا ئێستا خراونەتە ڕوو، پێشکەش کرد.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ئەنجامی دانوستانەکان، ئەنجومەنی وەزیران تێبینی و نیگەرانییەکانی خۆی لەسەر هەندێک لە دەق و ئاڕاستە پێشنیارکراوەکان دەربڕی و جەختی لە پێویستیی ڕەچاوکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ههروهها دهڵێت، ئەنجومەنی وەزیران، دوپاتی دەکاتەوە کە ڕێژەی راستەقینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی ساڵی 2024، بریتییە لە 14.14% و دەبێت ئەم ڕێژەیە، ببێتە بنەمای دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدڕاڵیدا.
PM:04:31:14/10/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت