پۆلیسی سلێمانی: دهنگۆی گرانكردنی شتومهك لەفرۆشگای زیندانهكان دوورە له راستییهوه
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، دهنگۆی گرانكردنی كاڵا و شتومهك لەفرۆشگای کاروباری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی یاخود کڕینی کەلوپەل بەڕاگیراوان و لێسەندنی بڕی 15%ی ئەو پارانەی لەدەرەوە دێن بۆ راگیراوان، لیژنهیهكی لێكۆڵینهوه پێكهێنرا و دهركهوت ئهو بابهته دوره له راستییهوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دوای دروستکردنی هەواڵێکی ناڕاست و هەڵبەستراو لەلایەن کەسانی بێئاگاو نا بەرپرس و بڵاوبونەوەی لەدەزگاکانی راگەیاندندا دەربارەی کاروباری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی سەبارەت بەگرانی نرخی شتومەک لەفرۆشگای بەشی ناوبراو یاخود کڕینی کەلوپەل بەڕاگیراوان و لێسەندنی بڕی 15%ی ئەو پارانەی لەدەرەوە دێن بۆ راگیراوان، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ بەدواداچون بۆ راستی و دروستی ئەو بابەتە پێکهێنرا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەمڕۆ چوارشەمە لیژنەکە سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانیان کرد کە هاوکات نوێنەری داواکاری گشتی و نوسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانیش ئامادە بون دوای بەدواداچون و چاوخشاندنەوە بەمەرج و بڕگەکانی گرێبەستی (تەندەری) فرۆشگاکە کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت و گوێگرتن لەچەند ڕاگیراوێک دەرکەوت کە سەر لەبەری هەواڵ و بابەتەکە ناڕاستەو دەرئەنجامی لیژنەکە ناوەرۆکی هەواڵەکە بەدرۆ دەخاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیكردوهتهوه، "بەمافێکی یاسایی خۆی دەزانێت کەڕێکاری یاسایی و پێویست لەدژی ئەو کەس و لایەن و دەزگای ڕاگەیاندنانە بگرێتەبەر کە ئەو جۆرە هەواڵە ناڕاست و هەڵبەستراوانە بڵاودەکەنەوەو هەوڵی چەواشەکاری دەدەن".
سەبارەت بە دەنگۆی گرانکردنی نرخی خۆراک لە کانتین و بازاڕەکانی ناو زیندانەکانی سلێمانی، لایەنە فەرمییەکان و لیژنەکانی چاودێری جەخت لەوە دەکەنەوە کە هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ گرانکردنی نرخەکان لە ئارادا نییە.
PM:03:49:14/10/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت