سزای بکوژانی چوار هاووڵاتییەکەی سنووری گەرمیان یەکلایی کرایەوە

‌

وێستگەنیوز-

دادگای تاوانەکانی کەرکووک - گەرمیان سزای توندی بەسەر 10 تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی 4 هاووڵاتییەکەی سنووری گەرمیاندا سەپاند، کە ساڵی رابردوو بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە ببوونە قوربانی.


بەیانیی ئەمڕۆ لە کۆتا دانیشتنی خۆیدا، دادگای تاوانەکانی کەرکووک - گەرمیان دۆسیەی کوژرانی چوار هاووڵاتییەکەی گوندی خاڵەبەگی سەر بە ئیدارەی گەرمیانی یەکلایی کردەوە؛ بەپێی بڕیارەکەی دادگا، سزای لەسێدارەدان بەسەر 4 لە تۆمەتبارەکاندا سەپێندرا و 6 تۆمەتباری دیکەش هەر یەکەیان سزای 15 ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.

لە بەرامبەردا، دادگا بڕیاری دا 4 کەسی دیکە کە لەسەر هەمان رووداو دەستگیرکرابوون، بەهۆی ساغنەبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەریاندا دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئێوارەی 19ی کانوونی یەکەمی 2025، کاتێک لە گوندی خاڵەبەگی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەویوزار شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، لە ئەنجامدا 4 هاووڵاتی کە پێکهاتبوون لە 3 برا و ئامۆزایەکیان کوژران و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.


PM:01:58:14/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو