زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ ریاز: ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی سعودیە تەواوکەری یەکترن
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا کە پێش سەردانە
چاوەڕوانکراوەکەی بۆ سعودیە لە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، جەختی لەوە
کردەوە کە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات خاوەنی گرنگییەکی ستراتیژین و ئاسایشی عێراق
و سەقامگیریی سعودیەش بەشێکن لە هاوکێشەیەکی فراوانتری ئاسایشی کەنداو و ناوچەکە.
عەلی
زەیدی ئاماژەی بەوەدا، عێراق و سعودیە پێشکەوتنی بەرچاویان لە بنیاتنانەوەی متمانە
و کردنەوەی کەناڵەکانی هاوکاری بەدەستهێناوە، وە عێراق دەتوانێت رۆڵی نێوەندگیری
بگێڕێت بۆ بەیەکەوەبەستنی زلهێزە ناوچەییەکان لە رێگەی گفتوگۆوە.
هۆشداریشیدا
لەوەی، ئاڵۆزیی بازاڕەکان و داخستنی گەرووی هورمز زیانی بە ئابووریی ناوچەکە
گەیاندووە، بۆیە عێراق پێویستی بە ئابوورییەکی نەرمتر و فرەچەشن هەیە، لەوانەش راکێشانی
وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان، وە بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لە رێگەی
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە.
لە
کۆتایی وتارەکەیدا، سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە، سەقامگیریی عێراق بنەمای
سەرکەوتنی هەر هاوبەشییەکە و رێککەوتن و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز
پایەیەکی بنەڕەتی پێکدەهێنن بۆ گەیشتن بە سەقامگیرییەکی فراوانتر و یەکگرتنی زیاتر
لە کەنداو و ناوچەکەدا.
PM:07:56:13/10/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت