بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی دوا مۆڵەتی بۆ دانانی پارەی سەبەتەی خۆراک دیاری کرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی
سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی تەواوی بریکارەکانی خۆراک کرد لە پارێزگاکە و رایگەیاند،
دوا مۆڵەت بۆ دانانی پارەی سەبەتەی خۆراکی مانگی تشرینی یەکەم رۆژی 18ـی مانگە و هەر بریکارێک پابەند نەبێت رووبەڕووی
سزای دارایی دەبێتەوە.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، داوا
لە بریکارەکانی خۆراک کراوە بۆ دانانی پارەی سەبەتەی خۆراکی ئەم مانگە سەردانی
بانکی (جنوبی ئیسلامی) بکەن، پرۆسەی پێدان و وەرگرتنی پارەکەش لە رۆژی چوارشەممە 14ـی مانگەوە دەست پێدەکات و تاوەکو 18ـی مانگ بەردەوام دەبێت.
لە نووسراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، پارەکە بە
شێوەی کاش وەردەگیرێت و پێویستە بریکار و هاووڵاتییان کارتی بانکی و کارتی
نیشتمانییان پێبێت، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هەر بریکارێک لە وادەی دیاریکراو
لا بدات، بەپێی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا سزای دارایی بەسەردا
دەسەپێندرێت.
PM:04:40:13/10/2026
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت