سبەینێ لە سەیدسادق 253 پارچە زەوی دابەش دەکرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە پڕۆسەی دابەشکردنی 253 پارچە زەوی لە قەزای سەیدسادق بەسەر فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکاندا دەستپێدەکات.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان بەپێی سیستەمی خاڵبەندی دەبێت و بە قۆناغ لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین خاڵ بەردەوام دەبێت. لە کۆی ئەو زەوییانەش، 223 پارچەیان بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان، 22 پارچە بۆ زیندانیانی سیاسی، و 8 پارچە زەویش بۆ وارسی شەهیدان تەرخانکراوە.
هاوکات شارەوانییەکانی سلێمانی داوا لە سەرجەم سوودمەندان دەکات لە کاتی ئامادەبوونیاندا، 5 کۆپی لە کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری، لەگەڵ بەڵگەنامە ئەسڵییەکانی خۆیان و هاوژینەکانیان پێبێت بە مەبەستی راییکردنی رێکارە یاساییەکان.
PM:01:51:13/10/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت