دوای هۆشدارییەکەی وەزیری ژینگە لەبارەی پیسبوونی ئاوی دیجلە و فورات وێستگەنیوز بەدواداچوونی بۆ ئاوی هەرێم كرد
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و فەرمانگەی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەدەن لەوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی پارێزگای هەولێر وسلێمانی هیچ كێشەیەكی نییە بەڵكو بە سوودیشە بۆ هاوڵاتیان.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "تائێستا لە هەولێر هیچ كێشەیەكی ئاوی خواردنەوەی ماڵانمان نییە و بەردەوام پشكنینی بۆ دەكەین و ئاوەكەی زۆر خاوێنە و هەموو كانزا بە سوودەكانی تیایە".
بەهەمان شێوە ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلیمانی لە ڕێگەی وێستگەنیوزەوە دووپاتیكردەوە، "ئاوی خواردنەوەی ماڵانی پارێزگای سلێمانی هیچ كێشەیەكی نییە و پشكنینی بۆ دەكرێت و لە فلتەر دەدرێت بەپێی ستانداردەكان دەدرێت بە هاوڵاتیان".
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق هۆشداریدا لەوەی ئاوی دیجلە و فورات بەهۆی ئەوەی پاشەڕۆی وەزارەتی تەندروستی تێ فڕێدەدرێت پیسبووە و نەك ڕێژەیەكی زۆری شیاوی خواردنەوە نییە بەڵكو شیاوی بەكارهێنانیش نییە و تەنانەت ئیتر ناوێرێت ماسی نێو ئەو دەریایانەش بخوات.
PM:05:14:12/10/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت