لە پیرمام کۆبوونەوەیەک لە نێوان مەسعود بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو
وێستگەنیوز-
مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد و لە دیدارێکدا دواپێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ـەی تشرینی یەکەمی 2026، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.
لە بەشێکی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەتی فیدراڵ و پاڵپشتیکردنی کرایەوە.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی و دەرکردنی یاسا پێویستەکان، لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە.
PM:01:30:12/10/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت