سەندیکای رۆژنامەنووسان پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسان لەگەڵ وەزیری شارەوانی تاوتوێ کرد
وێستگەنیوز-
شاندێکی باڵای
ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری
هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پرسی پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی کوردستان هاوشێوەی
فەرمانبەران تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ
یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی سەندیکای rۆژنامەنووسانی کوردستان بە
سەرۆکایەتیی ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسان و بە ئامادەبوونی بژار حەکیم،
جێگری نەقیب و هەریەک لە هەندرێن ئەحمەد، ئەکەد موراد و گۆران جەلال، ئەندامانی
ئەنجوومەن، لەگەڵ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبوونەوە.
تەوەرەی
سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئالیەت و هەنگاوەکانی
پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هەروەها لە
پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان رێزنامەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی
پێشکەشی وەزیری شارەوانی کرد وەک ێزلێنانێک بۆ هاوکارییەکانی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان
و پشتیوانیی بەردەوامی بۆ سەندیکا.
PM:07:48:11/10/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت