ئاگادارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە: سبەینێ ئەم شەقامە بەربەست دەکرێت

‌

وێستگەنیوز-


سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ دووشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانییەوە سایدی رۆیشتن لە تەلاری هونەرەوە بۆ شەقامی سەرەکیی گەڕەکی بەختیاری بەربەست دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شارەوانیی سلێمانی، ئەم بەربەستکردنە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و لە یەکتربڕی (شەوکەت حاجی موشیر) ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی سەرلەنوێ قیرتاوکردنەوە و کارکردن بە خێرایی لە پڕۆژەکەدا.

شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات شەقامی خوار تەلاری هونەر وەک رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن و رەچاوی رێنمایی و هێماکانی هاتووچۆ بکەن، هەروەها هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانی شارەوانی بن تاوەکو پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە بە خێرایی تەواو بێت و بخرێتەوە خزمەت شۆفێران.


PM:05:03:11/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو