ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەمریکا لە جەنگی ئێراندا زیادی کرد

‌

وێستگەنیوز-


سیستەمی شیکاریی زیانەکانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لەسەر ئینتەرنێت رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە جەنگی لەگەڵ ئێراندا کوژراون، گەیشتووەتە 21 سەرباز.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان کە تاوەکو 9ـی تشرینی یەکەم تۆمارکراون، ژمارەی سەربازە بریندارەکانیش بۆ 865 سەرباز بەرز بووەوە، کە ئەمەش چوار سەرباز زیاترە لە ئامارە پێشووەکان، لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا کۆی گشتیی قوربانییان گەیشتبووە 838 کەس.

سەرەڕای ئەم ئامارانە، گۆڤاری (ئینتەرسیپت)ـی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هێشتا رەتیدەکاتەوە روونکردنەوە لەسەر ناکۆکییەکانی ناو ئامارەکانی زەرەر و زیانەکانی بدات و ئاماژەی بەوە داوە، کە ئامارە فەرمییەکان وێنەیەکی تەواوی زیانە گیانییەکانی هێزە ئەمریکییەکان نیشان نادەن.


PM:09:35:10/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو