بانکی تی بی ئای: مەترسی لەسەر هەژماری مووچەخۆران هەیە

‌

وێستگەنیوز-

بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) کە یەکێکە لە بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەی "هەژماری من”، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد دەربارەی تێوەگلانیان لە داوی فێڵکردن و دزینی مووچەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی فەرمیی بانکەکە، کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونتی ساختە خۆیان بە ناوی بانکەکەوە دەناسێنن و لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی واتسئاپەوە داوای زانیاریی بانکی و وێنەی کارتی بانکی لە هاووڵاتییان دەکەن، بە بیانووی چالاککردنەوەی کارتەکانیان یان دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران.

بانکەکە جەختی کردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەو پەیج و بڵاوکراوە ساختانەوە نییە، و داوای لە مووچەخۆرانی کوردستان کرد بۆ پاراستنی هەژمار و کارتەکانیان، بە تەواوی پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:

وێنەی کارتی بانکی و زانیاریی کەسیی خۆتان بۆ هیچ لایەن و ژمارەیەک مەنێرن.-

بانک هەرگیز لە ڕێگەی پەیوەندی یان پەیامەوە داوای کۆدی پشتڕاستکردنەوە (OTP) یان ژمارەی نهێنیی کارتەکە ناکات.


PM:03:45:10/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو