دەزگای شەهیدانی عێراق بۆ وێستگەنیوز: تائێستا لێكتێگەیشتنەكەمان لەگەڵ هەرێم نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
دەزگای شەهیدانی عێراق ئاشكرای كردووە تائێستا لێكتێگەیشتنەكەیان كە لەگەڵ وەزارەتی كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان واژۆیان كردووە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وێستگەنیوز بەدواداچوونی بۆ ئەو لێكتێگەیشتنە كرد كە لە نێوان دەزگای شەهیدانی عێراق و وەزارەتی كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان كراوە، لە وەڵامدا زیا جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای شەهیدانی عێراق بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، "تاوەكو ئێستا هیچ وردەكارییەك لەسەر ئەو لێكتێگەیشتنە ڕانەگەیەندراوە و نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە 27ی ئەیلولی 2026، عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە ڕایگەیاند، "لێكتێگەیشتنییەكیان لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق واژۆ كردووە بۆ پشتیوانی پشتگیری لە ماف و ئیمتیازاتی كەسووكاری شەهیدان".
PM:03:18:10/10/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت