بەڕێوەبەری بەشی پەروەردەی خورماتوو لە ڕێگەی وێستگەنیوزەوە سەرژمێری قوتابخانە و خوێندكارانی كوردی قەزاكە بڵاودەكاتەوە

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

بەڕێوەبەری بەشی پەروەردەی خورماتوو لە ڕێگەی وێستگەنیوزەوە سەرژمێری باخچە و قوتابخانە و خوێندكارانی كوردی قەزاى دووزخورماتوو بڵاودەكاتەوە.


مامۆستا ئاریان سابر داوودی، بەڕێوەبەری بەشی پەروەردەی خورماتوو تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "كۆی گشتی قوتابخانەكانه كوردییەكانی قەزای دووزخورماتوو پێكهاتوون لە 3 باخچە و 19 قوتابخانەی سەرەتایی و 8 قوتابخانەی ناوەندی و یەك ئامادەیی و 3 قوتابخانەی دواناوەندی، كە ژمارەیان دەكاتە 34 قوتابخانە".

وتیشی، "ژمارەی خوێندكارانی كوردى قەزای دووزخورماتوو بە خوێندكارانی باخچەكانیشەوە دەگاتە 4600 خوێندكار".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سەڵاحەدین لە 20/9/2026 بڕیاریدا ئاریان سابر داوودی وەك بەڕێوەبەری بەشی پەروەردەی دووزخورماتوو دەستبەكاربێت.

نووسەر و ئەدیبی كورد ئاریان سابر داوودی لە دایكبووی 1989یە و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندییە لە یەكێتی ئەدیبانی عێراق و خاوەنی چەندین بەرهەمە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسى لە زمانی توركی وەرگرتووە له كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی كەركوك.


AM:10:03:10/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت