بەرگریی شارستانیی سلێمانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن: تکایە بازرگانیکردن بە ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک رابگرن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رەخنەی
توند لە بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەگرێت و تۆمەتباریان دەکات بە ب(بازرگانیکردن
بە ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک) لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە، جەختیش
دەکاتەوە، رووماڵکردنی ناپڕۆفیشناڵانەی هەواڵەکان بووەتە هۆی تێکدانی بارودۆخی
دەروونیی هاووڵاتییان و کوشتنی ئیتیکی رۆژنامەوانی.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا
ئاماژەی بەوە کرد، دوایین نموونەی ئەم ناپڕۆفیشناڵییە، گەورەکردنی رووداوێکی سادەی
(سووتانی چەند دەبەیەکی بەنزین) بوو لەسەر شەقامێک، کە کەناڵەکان بێ گەڕانەوە بۆ
ژووری کۆنترۆڵی بەرگریی شارستانی و زانینی راستییەکان بڵاویان کردەوە و پشێوییان
دروست کرد.
دەشڵێت، لەناو کەناڵەکاندا فلتەر و پرۆسەی
وردبینی لەسەر زانیاری و ڤیدیۆکان نەماوە و هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی فەوزاکەن.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئەم
بارودۆخە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات سنوورێک بۆ ئەم فەوزایە دابنێن و
کەناڵەکانی راگەیاندن بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ژیانی خەڵک و رووداوەکاندا بکەن،
هاوکات داواش لە هاووڵاتییان دەکات راستییەکان تەنیا لە راگەیەندراوە فەرمییەکانی
دامەزراوەکانەوە وەربگرن و بەدوای هەواڵە چەواشەکارەکاندا نەڕۆن.
PM:07:40:09/10/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت