کشتوکاڵیی هەرێم دژایەتی خۆی بۆ لابردنی باجی سەر هێلکە و مریشکی هاوردە راگەیاند

‌

وێستگەنیوز-

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردەکراو دەربڕی.

 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ، جەختی لەوە کردەوە، کە کەرتی پەلەوەر لە هەرێم گەیشتووەتە قۆناغی خۆژێنی و بەرهەمی ناوخۆیی نەک تەنها پێداویستی هەرێم، بەڵکو توانای دابینکردنی پێداویستی تەواوی عیراقی هەیە.

 بەپێی ئامارەکان، 59 پڕۆژەی هێلکەی مێز ساڵانە 4.8 ملیار هێلکە بەرهەم دەهێنن لە کاتێکدا پێویستی ناوخۆ تەنها 1.8 ملیارە، هەروەها زياتر لە دوو هەزار و 100 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی مریشک ساڵانە لەسەرووی 450 هەزار تۆنە و زۆر زیاترە لە پێویستی ناوخۆ کە  150 هەزار تۆنە.

وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کردوە،  لابردنی باج لەسەر بەرهەمی دەرەکی دەبێتە هۆی خنکاندنی بازاڕی ناوخۆ، زیانی دارایی قورس بە کەرتی پەلەوەر دەگەیەنێت و دەیان هەزار هەلی کار دەخاتە مەترسییەوە.

لەم چوارچێوەیەدا،  بێگەرد تاڵەبانی داوا لە حکومەتی فیدراڵ کردوە لەبری ئەم بڕیارە، هاوکاری دابینکەرانی ئالیک و کێڵگەکان بکات و ەێگە بدات بەرهەمی زیادەی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی رەوانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکرێت.


PM:11:53:08/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو