جێگری پارێزگاری سلێمانی هۆشداری ده‌داته بازرگان و خاوه‌ن كۆگاكان ده‌كات
وێستگەنیوز-
جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، هه‌ر ماركێت و دوكان و شوێنێكی گشتی نرخ به‌رزبكاته‌وه ئه‌وان ڕێكاری توند به‌رامبه‌ری ده‌گرنه‌به‌ر و ده‌شڵێت، "داواكارین هه‌مومان پێكه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانمان ئه‌و قۆناغه و تێپه‌ڕێنین".
شاهۆ عوسمان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بازرگان و خاوه‌ن كۆگاكانی خۆراك و كه‌لوپه‌لی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كردوه رایگه‌یاندوه، "ئێوه هه‌میشه له سه‌رجه‌م قۆنناغه‌كاندا پێویستبوون و هاوكاری ئێمه و هاوڵاتیانتان كردوه و له‌خه‌می سلێمانیدا بون و ئێمه‌ش هه‌میشه سوپاسگوزاری ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتیمانی و مرۆییانه‌ی ئێوه بوین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌باره‌ت به‌و دۆخه‌ی ئێستاش به‌هۆی به‌رزبونه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دراوی عێراقی، هه‌مو لایه‌كتان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته به‌گیانی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ودۆخه بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، وه‌ك ده‌بینرێت هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌ومیان هه‌یه، بۆیه داواكارین هه‌مومان پێكه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانمان ئه‌و قۆناغه و تێپه‌ڕێنین".
شاهۆ عوسمان هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا رایگه‌یاندوه، "ئێمه ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین لیژنه‌وه چاودێری دۆخی بازاڕ‌و ژیانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، بۆیه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی گرانی و ناردنی پێداویستی كه‌م له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی خۆراك بۆ ماركێته‌كان به‌دی بكرێت، ناچارین توندترین سزای یاساییان بده‌ین و له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ناوی بڵاوكه‌ینه‌وه".
باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك سكاڵای هه‌یه ژماره‌ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی مه‌ركه‌زی سلێمانی كراوه‌یه ئه‌توانن ئه‌وان ئاگاداربكه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی چوارشه‌ممه، 7ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2026، بانكی ناوه‌ندیی عێراق به فه‌رمی بڕیاری په‌سه‌ندكردنی نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی ده‌ركرد، به جۆرێك نرخی كڕینی یه‌ك دۆلار له وه‌زاره‌تی دارایی به 1500 دینار، فرۆشتنی به بانكه‌كان به 1510 دینار و فرۆشتنی به هاوڵاتییان به 1520 دینار دیاریكرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر نرخی فه‌رمی له 1320 دیناردا جێگیركرابوو.
PM:07:18:08/10/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت