فراکسیۆنی نەوەی نوێ: دژی بڕیاری زیادکردنی نرخی دۆلارین
وێستگەنیوز-
فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بریارێکی بەپەلەیە و دیراسەکراو نییە، کە تیایدا بەداخەوە هاووڵاتیان بە گشتیی تیایدا زەرەرمەندن.
ئاماژە بەوەشکراوە: بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەدا هەیە، زۆر رێگەی تر هەبوو کە حکومەتی عێراق بیگرێتە بەر، لە پێش هەمووشیانەوە هەڵمەتەکانی دژی گەندەڵی و بردنی سامانی گشتیی و رێکخستنەوەی داهاتە نانەوتییەکان و خاڵە سنوورییەکان و پەلەکردن لە تەواوکردنی بەشێک لەو پرۆژە ستراتیژیانەی کە داهاتی نانەوتی عێراق زیاد دەکەن و زۆر رێوشوێنی تر لە وەزارەتەکانی نەوت و دارایی، دەبوو دەستبردن بۆ کارتی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار، دوایین کارت بێت کە حکومەتی عێراق پەنای بۆ ببات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ناکرێت هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی کورته نانی بوودجە و چارەسەری کێشەی دارایی، لەسەر حسابی کیرفان و ژیانی هاووڵاتیان بێت، هەرگیز قەیران بە قەیران چارەسەر ناکرێت.
دەشڵێن: وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ دژی بریاری زیادکردنی نرخی دۆلارین و پێویستە حکومەتی عێراق رێوشوێنی خێرا بگرێتە بەر بۆ ئەو ناسەقامگیرییەی لە بازاڕەکاندا دروستی کردووەو بووەتە هۆکاری گرانبوونی نرخی زۆرێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان.
PM:09:44:07/10/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت