لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 12 هەزار رووداو لە هەرێم تۆمارکراون و زۆرترینیان لە دهۆک بووە

‌

وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری رووداوەکانی ئەمساڵی راگەیاند، کە بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 12 هەزار رووداوی جۆراوجۆر تۆمار کراون و پارێزگای دهۆکیش لە سەرەوەی لیستەکەدا دێت.

سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاشکرای کرد، لە ماوەی ئەمساڵدا بە گشتی 12 هەزار و 963ڕووداوی جۆراوجۆر لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش، 10 هەزار و 169 حاڵەتیان رووداوی ئاگرکەوتنەوە بوون، کە شۆرتی کارەبا وەک هۆکاری سەرەکیی سەرجەم ئاگرکەوتنەوەکان دیاری کراوە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە ئەنجامی تەواوی رووداوەکاندا 61 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەوانەش 78 حاڵەتی خنکان لە سەرچاوەکانی ئاودا تۆمار کراون.

سەبارەت بە زیانی ئۆتۆمبێلەکانیش دەڵێت، لە ماوەی ئەمساڵدا 608 ئۆتۆمبێل بە هۆکاری جیاواز سووتاون کە بەرگریی شارستانی هۆکارەکەی بۆ دەستکاریکردنی نائاسایی و ناستاندارد لە سیستەمی کارەبا و سووتەمەنییان گەڕاندووەتەوە، بەپێی داتاکانیش، پارێزگای دهۆک زۆرترین رووداوی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تێدا تۆمار کراوە.


PM:09:16:07/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت