کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە شایستە داراییەکانی جووتیارانی بۆ ساڵی 2025 پاکتاو کرد

‌

وێستگەنیوز-


کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، پاکتاوکردن و خەرجکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیارانی بۆ ساڵی 2025 راگەیاند، ئاماژەی بەوەش کرد، دابەشکردنی شایستەکانی ساڵی 2026 و شایستەی دارایی فەرمانبەرانی کۆمپانیاکەش دەستی پێ کردووە.

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە رایگەیاند، لیژنەی ناوەندیی بازاڕکردن کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە بۆ دابەشکردنی بڕی 500 ملیار دینار کە لەلایەن سەرۆک وەزیران و وەزارەتی داراییەوە رەوانە کرابوو و بڕە پارەکە بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەش کراوە.

سەرجەم شایستە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 بە تەواوی پاکتاو کران و دەست کراوە بە دابەشکردنی بەشێک لە شایستەکانی ساڵی 2026 بەسەر جووتیاراندا، هاوکات بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە هیوای خواست وەزارەتی دارایی گوژمەی زیاتر رەوانە بکات تاوەکو سەرجەم شایستەکانی دیکەی جووتیاران بدرێت، بە مەبەستی ئامادەکاری و دەستپێکردنی وەرزی نوێی چاندن و دابینکردنی گەنم بۆ ساڵی داهاتوو.


PM:08:07:07/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت