وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ سیستەمێکی بەرگری ئاسمانیمان وەرنەگرتووە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، تەواوی ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکەیان دەکەن و رایگەیاند، هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە".
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە، وتیشی: "ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و رەتیدەکەینەوە، هەروەها رایدەگەیەنین هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە".
PM:01:33:07/10/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت