سەرچاوەیەک بۆ میدیای پارتی: بڕیارە ئەمڕۆ بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت

‌

وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات و پارەکە رەوانەی هەولێر بکرێت.


لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2026، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی پشتڕاستی کردبووەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکەن.

پێشتریش لە رۆژی دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا کردبوو.


PM:01:24:07/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت