کشتوکاڵی ڕاپەڕین بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی ڕاپەڕین بەشی کەشناسی کشتوکاڵی، ئاماری بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە.
ئەو خشتەیەی کە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، بڵاوکراوەتەوە، زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ناحیەی ژاراوە تۆمارکراوە کە 9 ملم بووە، بەدوای ئەویشدا قەڵادزێ دێت کە 8.5 ملم بارانی لێ باریوە، کەمترین ڕێژەش لە حاجیاوا بووە بە 1.1 ملم.
بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەم شێوەیە بووە:
ژاراوە: 9.0 ملم
قەڵادزێ: 8.5 ملم
سەنگەسەر: 5.6 ملم
ڕێنمایی کشتوکاڵی چوارقوڕنە: 4.6 ملم
ڕانیە: 3.8 ملم
چوارقوڕنە: 3.4 ملم
گردجان: 3.0 ملم
سەرکەپکان: 2.2 ملم
سەروچاوە: 1.5 ملم
حاجیاوا: 1.1 ملم
وەک لە ئامارەکەی کشتوکاڵی ڕاپەڕیندا ئاماژەی پێدراوە، کاتێک بەراوردی کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ هەمان کاتی ساڵی ڕابردوودا دەکرێت، دەردەکەوێت کە ڕێژەی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی سنوورەکەدا زیادی کردووە و جیاوازییەکی باش بەدی دەکرێت.
AM:10:44:07/10/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت